یەكێتیی ئەوروپا بە نیازە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات، بە مەبەستی ئامادەكردنی پلانێكی جێگرەوە بۆ رێككەوتنی بازارگانی لەگەڵ ئەمریكادا، لە كاتی ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆكان و نەگەیشتن بەو رێككەوتنە بازرگانییە.
كەناڵەكانی راگەیاندن جەخت لەوە دەكەنەوە، كە تا ئێستاش هەوڵەكانی یەكێتیی ئەوروپا بە ئاراستەی گەیشتنە بە رێكەوتن لەگەڵ ئەمریكادا، بەڵام بەرپرسانی ئەو یەكێتییە پێیانوایە دەبێ پلانێك هەبێت بۆ ئەوەی لە كاتی شكستی گفتوگۆكاندا كاری پێبكەن.
ئەلعەرەبییە بزنس