حكومەتی كاتیی سوریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژانی 29ی تشرینی یەكەم تا یەكی تشرینی دووەم پیشانگەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوە رێكدەخات و تیایدا دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ بنیاتنانەوەی سوریا ئاوەڵا دەبێت.
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، كە چەند وەزیرێك ئامادەیبوون، محەمەد نیزاڵ ئەلشەعار وەزیری ئابووری و پیشەسازی ئەو وڵاتە رایگەیاند: دەیانەوێ سوریا لەسەر بنەمای دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریی و شەفاف و مۆدێرن بنیات بنێنەوە.
ئەلعەرەبییە بزنس