فلاشی ئابووری

چین گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دروست دەكات

10:21 - 2025-07-22
ئابووری
46 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردەوە، حكومەتی چین دەستیكردووە بە دروستكردنی گەورەترین بەنداو و وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە ئاو لەسەر ئاستی جیهان، تێچوونی پرۆژەكەش بە 170 ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.
بەنداوەكە لەسەر رووباری (یارلۆنگ ژانگبۆ) دروست دەكرێت، كە دەكەوێتە لێواری خۆرهەڵاتی بانی تبت و لەگەڵ راگەیاندنی پرۆژەكەشدا بازاڕی دراوی چینی بە رادەیەك پێی كاریگەربوو، كە دەستبەجێ نرخی پشكەكان و داهاتی قەواڵەكان بەرزبوونەوە. 
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان