ناوەرۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی رۆبیۆ و سودانی: نەوت و مووچە و حەشدی شەعبی

09:28 - 2025-07-23
عیراق
64 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی ئاشکرا کرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە، رۆبیۆ داوای لە سودانی کردووە حکومەتی عیراق لێپێچینەوە لەو لایەنانە بکات کە بۆردومانی ژێرخانی وزەیان کردووە بەوانەشەوە کە لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.
هەروەک رۆبیۆ جەختیکردۆتەوە لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام و دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی عیراق تورکیاوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی کە ئێستا لە پەرلەمانە، رۆبیۆ پێیوابووە یاسایەکی لەو جۆرە زیان بە سەروەریی عیراق دەگەیەنێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان