فلاشی ئابووری

توركیا هێڵی ئازەربایجان دروست دەكات

10:21 - 2025-07-23
ئابووری
27 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، توركیا بڕی 2.4 ملیار یۆرۆ لە دوو بانكی ئەوروپی وەردەگرێت بۆ دروستكردنی هێڵی شەمەندۆفێری نێوان ئەو وڵاتە و ئازەربایجان.
ئاژانسی بلومبێرگیش لەوبارەیەوە رایگەیاند: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەردوو بانكی (AKN)ی سویدی و (OAKB) ئیمزا كردووە بۆ وەرگرتنی پارەكە و ئەو هێڵەش دروستی دەكات، درێژییەكەی 224 كیلۆمەترە و شەش وێستگە و پێنج تونێل و 10 پرد لەخۆ دەگرێت.
ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان