كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی چین رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەیەكی نەوتی نوێدا كە لە دەریای (بوهای)دایە دەستیپێكردووە، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەو وڵاتە لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و وزەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێڵگەكە ناوی (Kinlei 10-2)یە، بە گەورەترین كێڵگەی نەوتی بەردین دادەنرێت لە دەریادا و گرنگییەكەشی لەوەدایە زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن نەوتی یەدەگی تێدایە، لە قۆناغی یەكەمیشدا 79 بیری نەوتی تێدا لێدەدرێت.
ئەلعەرەبییە بزنس