بەرەو یاریی كۆتایی یۆرۆی خانمان

12:26 - 2025-07-23
وەرزش
31 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممەی ئایندە 27/7 یاریی كۆتایی یۆرۆی خانمان دەكرێت و پاڵەوانی ئەمساڵی ئەم یۆرۆیە دەردەكەوێت كە ئێستا یارییەكانی لە چەند شارێكی سویسرا بەڕێوە دەچن.
ئێستا چوار باشترین و بەهێزترین هەڵبژاردەكان گەیشتوونەتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، ئەوانیش هەریەك لە هەڵبژاردەكانی (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا و ئیتاڵیا) یە.
یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش بۆ گەیشتن بە دوا یاریی، بەمشێوەیە دەكرێن:
*ئینگلتەرا × ئیتاڵیا - سێشەممە 22/7.
*ئیسپانیا × ئەڵمانیا - چوار شەممە 23/7.
هەردوو یارییەكە سەعات 10 ی شەو دەستپێدەكەن.
*یاریی كۆتایی؛ یەكشەممە 27/7 – سەعات 10 ی شەو.
ئەم چوار هەڵبژاردەیەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش بەمشێوەیە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغەی یارییەكان:
*ئیتاڵیا 2 × 1 نەوریج.
*ئینگلتەرا 2 (3) × (2)  2 سوید.
*ئیسپانیا  2× 0 سویسرا.
*ئەڵمانیا  1 (6) × (5)  1  فەرەنسا.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان