سدیق عه‌واڵی
زۆرن ئه‌وانه‌ی له یارییه وه‌رزشییه‌كان و به‌تایبه‌تی لە یاریی تۆپی پێدا خاوه‌نی توانا‌و ئاستێكی باشن و پێویسته یانه‌و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه و پشتگیریان بكه‌ن.
زانیار هیوا كه‌مال له دایكبووی ساڵی 2009 ی سلێمانییه ، لاوێكی به‌توانا و خاوه‌ن جووڵه و شێوازی راگرتنی تۆپه له‌یارییكردندا، یاریزانی هێڵی ناوه‌نده، سەرەتا لە فێرگه و له‌سه‌رده‌ستی دانه‌ری راهێنه‌ر دەستپێدەکات، دواتر دەچێتە تیپی بێچووه‌شێرانی یانەی پێشمه‌رگه و لای (رێباز سدیق) ی راهێنه‌ر تواناكانی به‌ره‌و ئاستێكی به‌رز و باشتر ده‌بات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ستادیۆم دەڵێت؛ له یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاشتی و نه‌ورۆز یارییم كردوه و له خولی یانه‌كانی عیراق بۆ ئاستی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ بۆ یانەی نه‌ورۆز یارییمکرد و ئاستێكی باشم پیشاندا.
هەروەها ئەوەشی پێوتین خەون بەوەوە دەبینێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی عیراق بکات، هیوادارە له داهاتوودا ئەم ئاواتەی بێتە دی و تەنانەت لە یانه‌یه‌كی جیهانییشدا یاریی بكات.
ئه‌وەشی بۆ ستادیۆم ئاشكراكرد كه هانده‌ری یانه‌ی بارسیلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه، هیواشی خواست كه گرنگی زیاتر به ئاست و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانی یاریزانانی تۆپی پێ بدرێت له رووی راهێنان و دابینكردنی پێداویستییه وه‌رزشییه‌كانەوە.
زانیار سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه هاوكاریبوون له‌به‌ره‌وپێشچوونی تواناكانی له خێزانه‌كه‌یه‌وه تا ده‌گاته راهێنه‌ر و ستافی ئه‌و تیپ و یانانه‌ی یاری تێدا کردوون، به‌تایبه‌ت حاجی بابان كه به‌رده‌وام پاڵپشتی بووه، لەکۆتاییدا وتی؛ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته باشترین یاریزانی تۆپی پێ، پێویسته پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت و به دڵسۆزییەوە راهێنان و كاره‌كانت بکەیت.