له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، پرۆسه‌ی پێدانی ژماره به كاندیده سه‌ربه‌خۆكان و قه‌واره سیاسییه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وامه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه بڕیاره له 11/11/2025 به‌ڕێوه‌بچێت، وتیشی: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا، پرۆسه‌ی پێدانی ژماره به قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به‌گوێره‌ی یاسا مانگێك به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئێستا كار له‌سه‌ر تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقه‌كان ده‌كرێت، پاشان قۆناغی راهێنانی كارمه‌ندانی سه‌ر ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا