دوو پارێزگا پلەی گەرمییان دەگاتە نیوەی كوڵان

12:00 - 2025-07-24
عیراق
55 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كەشناسیی عیراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات ئەمڕۆ دوو پارێزگا پلەی گەرمییان بگاتە نیوەی كوڵان.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەركەوتنی هەور لە ناوچەكانی باكوور و باشوور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن.
راشیگەیاند: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبن: بەغدا، كەربەلا، بابل، ئەنبار، كەركوك، نەینەوا، هەولێر و سلێمانی 47 پلە و نەجەف و دیوانیە و واست 48، میسان و بەسرەش دەگاتە نیوەی كوڵان بە 50 پلە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان