1/8 دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراك

12:51 - 2025-07-24
عیراق
41 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 300 هەزار هاووڵاتی ماون پسووڵەی ئەلیكترۆنیی خۆراك پڕبكەنەوە، بەجۆرێك لە هەولێر زیاتر لە 400 هەزار كەس، لە سلێمانی زیاتر لە 498 هەزار كەس، لە دهۆكیش 380 هەزار هاونیشتمانی ماون پسووڵەكە پڕبكەنەوە.
سیامەند قادر بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاندووە: هەفتەیەك كات ماوە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان پسووڵەكە پڕبكەنەوە، 1ی ئاب دوا وادەیە و درێژناكرێتەوە، وتیشی، ئەو كەسانەی پسووڵەی ئەلیكترۆنیی خۆراكیان تا 1ی ئاب پڕنەكردبێتەوە، ئەوا بەشە خۆراكەكەیان نابڕێت، بەڵكو بەشەخۆراكیان بلۆك یاخود سڕ دەكرێت، تائەو كاتەی بەدواداچوون بۆ پرسی پسووڵەی خۆراكەكەیان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان