جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

10:16 - 2025-07-24
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندييه‌كانى فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیيەکانی ناوچەکە بەگشتی و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش باس کران، هەروەها دۆسێی چاکسازی و ‏یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاوەڕوانکراوی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم، جەختی لە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەورەها رۆڵی فەرەنسای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هاریکاری و یارمەتییە سەربازییەکانیان، بەتایبەتیش مەشق و راهێنانیان بە پێشمەرگە بەرز نرخاند.

کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، لەگەڵ دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و گرژیی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان