بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، کۆتایی ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی کارەبا لە خواست زیاتر دەبێت و توانای هەناردەکردنیان دەبێت.
فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەپێی پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز تا مانگی 3ی ساڵی 2026، بڕی بەرهەمی کارەبا 1,500 مێگاوات زیاد دەکات.
رونیکردەوە، بەرهەمی ئێستا 4,300 مێگاواتە و 80%ی لە رێگای غازەوە دابیندەکرێت.