لە سلێمانی: نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون دیاریکرا

12:58 - 2025-07-27
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

نرخی کارەبای موەلیدە لە سیتییەکان و کۆمەڵگەکانی نیشتجێبوون لە شاری سلێمانی بۆ مانگی 7 دیاریکرا و یەک کیلۆوات بە 239 دینارە.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یەک کیلۆوات کارەبای موەلیدە  بۆ سیتییەکان و کۆمەڵگەکانی نیشتجێبوون لە شاری سلێمانی بۆ مانگی 7، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕەکاندا، 239 دینارە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو سیتیانەی تەنها موەلیدە وەک سەرچاوەی کارەبا بەکاردەهێنن، نرخی یەک کیلۆوات بە 223 دینارە.

لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان