جوانی و ئاشتی لە تابلۆكانمدا رەنگیان داوەتەوە

11:51 - 2025-07-27
هەمەرەنگ
29 جار خوێندراوەتەوە

شێوەكار دونیا عەبدوڵڵا عەباس، دانیشتووی هەولێرە، قۆناغەكانی خوێندنی تەواو نەكردووە، دەڵێت: لە 9 ساڵییەوە سەرقاڵی شێوەكارییە. 
 دونیا بە دوالاپەڕەی وت: شێوەكاری قەدەر بووم، خۆشم نازانم بۆچی و چۆن لە 9 ساڵییەوە دەستمپێكرد، ئێستاش كە تابلۆكانم دەبینم هەست دەكەم یەكەمجارە شتێكی وا ببینم، نزیكەی 30 تابلۆم هەیە، تابلۆكانم زیاتر گوزارشت لە جوانی و ئاشتی دەكەن. لە هەندێك لە تابلۆكاندا شتی پێچەوانە و نامۆش هەن. 
 وتیشی: لەم ماوەیەدا پیشانگەیەكم لە شاری هەولێر بە ناونیشانی (خەباتمان بە رووناكیی دڵە، نەك ئاگری شەڕ) كردەوە، ئێستا بەهۆی تەكنۆلۆژیاوە بە شێوەی ئاسان كار بۆ بژێوی ژیان لە بواری هونەردا دەستدەكەوێت، بەو مەرجەی ئێمە تا چەند ئامادەین راستگۆیانە چالاك بین.
 ئالان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان