بەبڕی 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بینایەكی نوێ بۆ شارەوانیی كەركوك دروستدەكرێت و بەڕێوەبەری شارەوانیش، رایدەگەیەنێت: دەبێت لەماوەی 250 رۆژدا تەواوبكرێت.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، لە لێدوانێكدا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بینا نوێیەكە بەپێی ستانداردەكانی بیناسازی جێبەجێدەكرێت و لایەنە بیناسازی و شارستانییەكان، سیستمی كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ، ئەسانسۆری مۆدێرن، سیستمی ئاگركوژێنەوە و پەیوەندی، گەراجێكی سێ نهۆمی بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل و باخچە و سەوزایی، لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پرۆژەكە بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنرێت بەرەو بەهێزكردنی ژێرخانی دامەزراوەیی و دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان.
كەركوك، هێمن ئەحمەد