سودانى: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کاری تیرۆریستیین

10:30 - 2025-07-29
عیراق
47 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق دەڵێت، هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کاری تیرۆریستیین.

سودانى لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاندووە، لەکاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا توانیویانە 29 هێرش لە عیراقەوە پوچەڵبکەنەوە کە ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عیراق دەکردە ئامانج.

وتوشیەتی، بوونی هاوپەیمانان پاساوی داوەتە گرووپە چەکدارەکان خۆیان پڕچەك بكەن، بە کشانەوەی هاوپەیمانان هیچ پاساوێک بۆ ئەو گرووپانە نامێنێتەوە لە دەرەوەی دەوڵەت چەک هەڵبگرن.

سودانی ئاماژەت بەوەشکردووە، کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمریکا دەبێت بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیی ئەمنیی هاوبەش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان