فیلمە نوێیەكەی كریستۆفەر نۆلان ساڵێك زووتر بلیتەكانی دەفرۆشرێت

10:33 - 2025-07-29
هەمەرەنگ
32 جار خوێندراوەتەوە

كریستۆفەر نۆلان، فیلمێكی نوێ دروست دەكات لەسەر بنەمای چیرۆكی یۆنانی كۆن (The Odyssey) كە لە نووسینی هۆمەرە. فیلمەكە كاستێكی بەناوبانگی هەیە، لەوانە مات دایمن، زێندایا، تۆم هۆڵاند و لوپیتا نیۆنگۆ.
زۆربەی فیلمە گەورەكان نزیكەی شەش مانگ پێش دەرچوونیان دەست بە ریكلامكردن دەكەن، بەڵام نۆلان شتێكی جیاوازی كردووە بەوەی زیاتر لە ساڵێك پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەكە لە (17ی تەمموزی ساڵی داهاتوو)، كورتە ترەیلەرێكی (تیزەرێك)ی لە سینەماكان نمایشكرد. هەر لەهەمان رۆژدا و لەمساڵدا بلیتی یەكەمین نمایشی كۆتایی هەفتەی لە ساڵی داهاتوودا بەردەست خست بۆ كڕین، بە تایبەت بۆ جۆری (IMAX 70mm)، كە دڵخوازی نۆلانە بۆ پیشاندانی فیلمەكانی و فۆرماتێكی تایبەتی فیلمەكە، وێنەیەكی كوالێتی بەرز دەدات.
تەنها لە ماوەی یەك رۆژدا زۆربەی بلیتەكان فرۆشران، تەنانەت هەندێك كەس دەستیان كرد بە فرۆشتنەوەیان بە زیاتر لە 200 دۆلار. هەرچەندە هێشتا فیلمەكە تەواو نەبووە، بەڵام خەڵك لە ئێستاوە پەرۆشن بۆ ئەوەی دووبارە بینەری شاكارێكی تری ئەو دەرهێنەرە بن.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان