بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت و سێ بۆ شەش پلە دادەزێت.
کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما هەر بە بەرزی مانەوە، لە سەنتەری شارەکانیش پلەی گەرما لە سەرووی 45 سیلیزییەوە بوون، لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە 42 پلەی سیلیزی نزیک بوونەوە و لە گەرمیانیش 49 پلەی سیلیزی بوو.
کەشناسی دەڵێت، لە سبەی چوارشەممەوە هیچ شەپۆڵێکی گەرما ناوچەکە ناگرێتەوە.