بۆری نەوتی تورکیا عیراق، توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە

06:04 - 2025-07-29
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی تورکیاعیراقیان گەیاندۆتە بەرزترین ئاست، بۆیە پێشنیازی میکانیزمێکی نوێیان خستووەتە بەردەستی عیراق.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەڵێت،
بۆری نەوتی تورکیا عیراق، توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە، بەڵام وەک دەزانرێت ئێستا هەناردەی نەوت وەستاوە، ئەو کاتانەشی کە هەناردە هەبوو، هەرگیز بە توانای تەواوەتییەوە نەوتی پێدا نەڕۆیشتووە.

راشیگەیاندووە، تورکیا پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، پێشنیازێکیان لە چوارچێوەی ئەو دەقە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لە بواری نەوت بە عیراق داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان