لە ئەوروپا ژنان روویان كردۆتە بەكارهێنانی ئەپلیكەیشنی (ChatGPT) بۆ هاوكاریكردنیان لە دابەزاندنی كێشیاندا، لەجیـــاتی بەكارهێنانی دەرمان و ئەپلیكەیشنە قورسەكانی دیكە.
سەبارەت بەم هەنگاوە كۆمەڵگەی ئەوروپی بووە بەدوو بەشەوە، یەكەمیان پاڵپشتی بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد لە كێش دابەزاندا دەكەن و دووهەمیشیان رووبەڕووی بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد دەبنەوە، بە پاساوی مەترسیە ژینگەیی و تەندروستییەكان .
سەرباری تێبینی و سەرنجەكان، پزیشكانی تایبەتمەند بۆیان دەركەوتووە بەكارهێنانی (ChatGPT) بۆ مەبەستی دابەزاندنی كێش لەلایەن ژنانەوە چەند سوودێكی دیاری هەیە، لەوانە: بەكارهێنانی ئاسانی ئەپلیكەیشنەكە و دانانی پلانی تایبەت و خێرای رۆژانە بێجگە لەوەی جێگرەوەیەكی خۆڕایی و كەم تێچووی راوێژكاری خۆراك و راهێنەری وەرزشییە.
ئا/ نەرمین عوسمان محەمەد
سەرچاوە:
www.dailymail.co.uk