״چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور بێت״

11:34 - 2025-07-29
کوردستان
27 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازییکرد لە ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەیەكدا، پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكە و پرۆسەی چاوەڕوانكراوی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، تاوتوێكران.
بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور.

بابەتە پەیوەندیدارەکان