جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە وەفدێکی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا دەکات

03:22 - 2025-07-29
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە رائد پێترۆ سەلێری فەرماندەی نوێی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا و رائد جیانلوکا فروچی فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی هەرێم، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە رائد پێترۆ سەلێری کرد و بە پێزانینیشەوە باسی لە کارەکانی رائد جیانلوکا فروچی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا، رۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە گێڕاوە، هەروەها بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دوا.

لای خۆیەوە پێترۆ سەلێری فەرماندەی نوێی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستان، لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستاندا دوا و جەختیشی لە پەرەپێدانی مەشق و راهێنانەکان بە پێشمەرگە، کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان