لەسەر ڕێبازی مام بە کردەوەی مام

09:19 - 2025-04-24
ساڵح عوسمان
127 خوێندراوەتەوە


ساڵح عوسمان

 

ئومێدی زۆر هەیە یەکێتی لە دوای دووهەمین دیدار لەسەر رێبازی مام بەشوێن پێی مامدا زیاتر هەنگاو بنێت و ئاوڕشێنی زیاتری چەپکە گوڵەکەی مام بکات و ببێتەوە بە چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم تێکۆشەرە دێرین و تازەکانی یەکێتی و بارگاوی بە یەکێتی و یەکێتی ویستی، بۆ ئەوەی گوڕو تین و تەکانێکی پتەوتر لە دیداری یەکەم ببەخشێت بە هەنگاوەکانی داهاتووی کە بەو پێیەی خاوەن زۆرترین ڕێژەی کادیری مەعنەوییە و ئەو وزە لەبن نەهاتووەی بکاتەوە بە دەسپێکی قۆناغێکی تازەی خەبات و باڵانسی هێز و توانای سیاسی خۆی هەڵکشێنێت بۆ دەستەبەرکردنی دەسەڵاتێکی سیاسی شایستە بە مێژوو و خەباتی یەکێتی ئەمەش بە رەنگدانەی پەیامەکانی بەڕێز هەڤاڵ بافڵ-سەرۆکی یەکێتی، کە لە دەسپێکی دووەمین دیدار بە سەدایەکی روون بە گوێی ئەندامان و کادیرانی بەشداربووی دیداری دووەمی گەیاند، دیارە ئەمەش ئومێدێکی چاوڕوانکراو و پێوست و کردەییە لەپێناوی هەستانەوەیەکی تری یەکێتی رووبەڕوو بەرەو هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی عیراق بۆ زیاتر پتەوکردنی جێپێی سیاسی ۆ پێگەی شایستەی حزبەکەی مام لەسەر هەمان رێباز و بەهەمان کردەوە و هەنگاو بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی خەباتی مام.

٢٣-٤-٢٠٢٥

وتارەکانی نوسەر