رۆمانی «گوڵخاتر» بڵاوکرایەوە

12:09 - 2025-06-02
دووتوێ
34 جار خوێندراوەتەوە

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری راپەرین و بەئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی، ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و خوێنەران و رۆشنبیرانی ناوچەکە، لە هۆڵی کازیوەی منداڵانی رانیە، مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانی «گوڵخاتر» سازکرا.
سەرەتای مەراسیم لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری راپەرین وتەی بەخێرهاتنی  پێشکەشکرد، دواتر لەلایەن شاعیر و رۆشنبیر «ئیسماعیل راجی» خوێندنەوەیەکی بابەتیانەی رۆمانەکە کرا.
دواتر نوسەری رۆمانەکە «هەمزە گوڵانی» لەبارەی رەگەز و رووداو و ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی کە لە رۆمانەکەدا بەکاری هێنابوون بۆ ئامادەبووان دوا. 
لەکۆتاییشدا رۆمانەکە بەدیاریی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.
محەمەد رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان