10 باشترین شارەکانی جیهان دەستنیشانکران

09:36 - 2025-06-03
هەمەرەنگ
37 جار خوێندراوەتەوە

شاری نیویۆرکی ئەمریکا بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك بە باشترین شاری جیهان دەستنیشانکرا و هیچ شارێکی ئەم ناوچەیەش لە ریزبەندیی 10 یەکەمەکەدا نییە.
دامەزراوەی ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیك لیستی 50 باشترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نیویۆرك هاوشێوەی ساڵی رابردوو هەر لە پلەی یەکەمدایە.
دامەزراوەکە پێنج بنەمای داناوە وەك ستانداردێك بۆ دەستنیشانکردنی باشترین شارەکان، کە ئەوانیش بریتین لە؛ ئابووری، سەرمایەی مرۆیی، کوالیتی ژیان، ژینگە و حوکمڕانی. هەر شارێکیش بە کۆکردنەوەی خاڵەکانی ئەو پێنج بنەمایە، نمرەکەی لە 100 وەرگرتووە و ریزبەندییەکەی دەستنیشانکراوە.
ئەمەش 10 شارە یەکەمەکەی ریزبەندییەکەیە:
1 - نیویۆرك - ئەمریکا - 100
2 - لەندەن - بەریتانیا - 98.5
3 - پاریس - فەرەنسا - 94.4
4 - سان خوسێ - کالیفۆرنیا - ئەمریکا - 94.2
5 - سیاتل - ئەمریکا - 91.8
6 - ملبۆرن - ئوسترالیا - 90.7
7 - سیدنی - ئوسترالیا - 90.6
8 - بۆستن - ئەمریکا - 90.3
9 - تۆکیۆ - ژاپۆن - 90.3
10 - سان فرانسیسکۆ - ئەمریکا - 90.3

بابەتە پەیوەندیدارەکان