ئامادەکردنی - ئارما
یەك پرسیاری ئەمجارە لەگەڵ ئەکتەر و هونەرمەندی بەناوبانگ مستەفا ئەحمەدە و پرسیارمان لێکرد: سەرقاڵی چیت؟
لە وەڵامدا وتی: ماوەیەك لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە تەندروستیم باش نەبوو، بەڵام ئێستا تەندروستیم بەرەو باشبوون دەچێت.
دوای ئەوەی بڕیاربوو (بەرنامەی بەرنامە) لە كەناڵی كوردسات زیندووبكرێتەوە، بەڵام بەداخەوە برای خۆشەویستمان و هونەرمەند (بەرزانی قالەی خەڵوز) كۆچی دوایی كرد، ئێمە و هاوڕێیانی دڵمان نەهات و چاومان بەرایی نەهات جارێكی دیکە بە بێ ئەو و هاوڕێیانی ترمان، ئەو بەرنامەیە دەستپێبكاتەوە. بۆیە بیرمان لەوە كردەوە بەرنامەیەكی دیکە بكەین و جیاوازی هەبێت لەگەڵ بەرنامەی بەرنامە، بۆیە ئێستا لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕیانی تر سەرقاڵی بەرنامەیەكین لە كەناڵی كوردسات بە ناوی (لفكە و لیرە) كە مانگی دوو بەرنامەی لێ بەرهەم دەهێنرێت و پەخش دەكرێت. ئێستا تەنها سەرقاڵی ئەو بەرنامەیەم و هیچ بەرنامەیەكی ترم نییە.
دەمەوێت سوپاسی کاك فاروقی مەلا مستەفا بکەم، كە لە كاتی نەخۆشكەوتنمدا بێ بەرامبەر لە شاری پزیشكیی فاروق چارەسەریان كردم و سوپاسی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێم و كەناڵی كوردسات و دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا و كاك كامەرانی تاپۆ و رۆژنامەی كوردستانی نوێش دەکەم بۆ بەسەرکردنەوەم.