کتێبخانەی شەعب لە كەركوك ساڵانێكی زۆرە وەك ناوەندێكی رۆشنبیریی لە خزمەتی رۆشنبیر و نووسەر و هۆگرانی كتێب و رۆژنامەدا بووە و رۆڵێكی باشی لە هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لەشارەكەدا گێڕاوە، ئەو كتێبخانەیە لە شەقامی كۆماری لە كەركوك هەڵكەوتبوو.
كتێبخانەی شەعب ساڵی 1972 لەلایەن محەمەد عەبدوڵڵا پیرۆزخان دامەزرا و تا كۆتایی ساڵانی نەوەدەكان خۆی بەڕێوەی بردووە و پاشان رووی كردووەتە هەندەران و كتێبخانەکەی دایە دەست د. سەباح موسا و تا ساڵی 2003 بەرپرسیارێتی كتێبخانەكە لە ئەستۆی د. سەباحدا بووە، لەو ساڵەدا د. سەباح كۆچی دوایی كردووە، بە مردنی ئەو، كتێبخانەكەش مرد و ئیتر ئاسەوارێكی ئەو كتێبخانە نەما و ئێستا كتێبخانەكە بووەتە دوكانی مۆبایل و شوێنی فرۆشتنی ئامێری ئەلیكترۆنی.
كەركوك، رزگار كەركوكی