باڵندەکان و گۆڕانی كەشوهەوا

09:46 - 2025-06-16
هەمەرەنگ
6 جار خوێندراوەتەوە

  باڵندەكان لە بەرامبەر گۆڕانی كەشوهەوا توانای هەستپێكردن و دەربازبوونیان باشترە، بە بەراورد بە زیندەوەرانی دیكە، بەڵام پلەكانی گەرما خێراتر لە فڕینی باڵندەكان دەگۆڕێت.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە گۆی زەویدا، ئاژەڵەكان دوو رێگەچارەیان لە بەردەمدایە، یان ئەوەتا لەگەڵ ژینگەی چواردەوریان خۆیان بگونجێنن، یاخود كۆچ بكەن بۆ ژینگەیەكی لەبارتر.
پسپۆڕانی بواری ژینگە لە مێژە زانیویانە، باڵندەكان لە ناو جیهانی زیندەوەراندا باشترین بوونەوەرن تا بتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا بگونجێنن، ئەویش بەهۆی بوونی بژاردەی فڕین بۆ ئەو ناوچانەی لەبارن بۆ ژیان.
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كەمترین جۆری باڵندە توانای دەربازبوونیان لە گۆڕانەكانی كەشوهەوا هەیە و بەناچاری خۆیان گونجاندووە لەگەڵیدا.
دەرئەنجامەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە گۆڤاری 
(Nature Ecology and Evolution)دا بڵاوكراوەتەوە و جێرمی كۆهین توێژەر لە گۆڤارەكەدا نوسیویەتی: باڵندەكان ناتوانن بەو خێراییە یاخود بۆ ئەو دوورییە بفڕن، كە لەگەڵ خێرایی گۆڕانەكانی كەشوهەواو و ژینگە یەكبگرێتەوە، چونكە لەئێستادا بەشێوەیەكی خێراو چركەئاسا پلەكانی گەرما دەگۆڕێن.

باهۆز ئاسۆ
سەرچاوە:Futurity

بابەتە پەیوەندیدارەکان