״كار و پرۆژەی هاوبەش لە خزمەتی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستاندا بەئەنجام بگەیەنین״

01:23 - 2025-06-16
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، كاردەكەن بۆ ئیمزاكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن بە ئامانجی ئەنجامدانی كار و پرۆژەی هاوبەش لە خزمەتی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستاندا.
دوێنێ، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و یوسف زۆزانی جێگری سەرۆك، سەردانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە-یان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاخەوان سدیق سەرۆكی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، ستایشی كار و چالاكی و خزمەتەكانی هەردوو دامەزراوەكە كرا و پێشنیازی ئەوە خرایەڕوو كە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن ئیمزابكەن بۆ ئەنجامدانی كار و پرۆژەی هاوبەش و هەماهەنگییان هەبێت بۆئەوەی گەشەی زیاتر بدەن بە چالاكییەكانیان، تا هەموو چینوتوێژەكان لێی سوودمەندبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان