سەرۆک وەزیرانی عیراق بریاریداوە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی کە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی و ئەندامێتیی وەزارەتەکانی دەرەوە، گواستنەوە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پێکدێت. هاوکات، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژی 15ی حوزەیرانی 2025، فۆڕمێکی ئۆنلاینی بۆ هەمان مەبەست راگەیاندووە.