شەهید مەحمود رۆستەم محەمەد ناسراو بە مەحمودی مامەڕۆستەم، لەدایكبووی ساڵی 1953ی گوندی (كانی گوڵ)ی گەرمیانە.
ساڵی 1977 لە رێگەی شەهیدی فەرماندە سەركەوت گەرمیانی و هەڤاڵ نەجم بۆیسانییەوە پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، دوای هێرشەكانی ئەنفالی ساڵی 1988 و سوتماككردنی كوردستان لە لایەن رژێمی بەعسەوە، ماوەیەك لە رێكخستن دادەبڕێت و دوای ماوەیەكی كەم پەیوەندیی دەكاتەوە بە شەهیدان حەمەڕەش و دلێر جافەوە.
بەردەوام بووە لە خەباتی نهێنی تا راپەڕینی ساڵی 1991 و بووە بە پێشمەرگە، بەشداریی راپەڕینی كردووە لە شاری كەلار و دەوروبەری.
دواتر درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی داوە بەتایبەت لە سنووری مەڵبەندی نۆی شارەزوور و لەشكری شارەزوور، بەشداریی زۆربەی شەڕەكانی ئەوكاتەی كردووە و دوا پلەی جێگری فەرماندەی تیپ بووە.
بەداخەوە، رۆژی 25/10/1997 لە شاخی بنەباوێی دۆڵی سماقوڵی، شەهید كرا.
محەمەد عەبدولڕەحمان