لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە ناوەندی رۆشنبیریی (دیالۆگ) پانێڵێكی لەژێر ناونیشانی (هونەری تەكنیكی نوێ لە چیرۆكی كوردی) بــــۆ هــەریەك لە د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، د. سەمەد ئەحمەد و سابیر رەشید ساز كرد، كە تێیدا ئاماژەیان بە تەكنیك و قۆناغەكانی نوێكاری لە چیرۆكی كوردیدا كرد.
دانا عەسكەر سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی كورد بە دوالاپەڕەی وت: بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوەكانی تری رۆشنبیری لە كەركوك لە پێناو خزمەتكردنی نووسەرانی شارەكە هەنگاو دەنێین و پڕۆژەكانمان لە داهاتوودا زیاتر دەبن.
كەركوك، رزگار شوانی