بۆ زیاتر خزمەتكردن بە زمان و فەرهەنگی كوردی و برەودان بە قەڵەمی نوێ و داهێنان، فێستیڤاڵی ئەدەبی گەرمیان (3)یەمین خولی خۆی لە شاری كەركوك رێكدەخات بۆ (شیعر-چیرۆك)، لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر نمایش دەكرێن.
بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی شیعر و چیرۆك تا رۆژی 20/6/2025، تا نووسەر و شاعیران زیاتر بەشداربن، هەر نووسەرێك ئارەزوومەندە بەشداری لە (3)یەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەرمیان بكات دەتوانێت بابەتەكەی بنێرێت تا 20/6، كە دوایین رۆژی وەرگرتنی بابەتەكانە.
مەرجەكانی ناردنی دەقی شیعری بریتین لە (دەبێت دەقەكان بە شێوەی فایلی (وۆرد) بنێردرێت، دەبێ بە خەتی (یونیكورد گۆران) بێت و بە قەبارەی چواردە، نابێ هیچت دەقێك لە پێنج پەڕەی A4 زیاتر بێت.
یەسنا محەمەد