شێوەكاریی، هونەری جوانی و پەیامە

09:48 - 2025-06-16
دیدار
22 جار خوێندراوەتەوە

هێلین سیروان شێوەكارێكی گەنجە و دانیشتووی ئاكرێ-یە، دەرچووی بەشی ئینگلیزییە لە زانكۆی جیهان و ئێستا مامۆستای هونەرە، لە خوێندنگەیەكی تایبەت وانەی هونەر دەڵێتەوە.
 هێلین بە دوالاپەڕەی وت: زیاتر لە 10 ساڵە بە پشتگیری دایك و باوكم سەرقاڵی هونەری شێوەكارییم، زۆرجار ئەوان بیرۆكەیان داومەتێ، بە گشتی زۆربەی تابلۆكانم لەسەر رەنگ و گوڵ و باخ و سروشتن و هەر تابلۆیەك چیرۆكێكی تایبەتی لە پشتە.
 وتیشی: تا هەنووكە نزیكەی 80 تابلۆم كێشاوە، لە پارێزگای دهۆك تا رادەیەك كڕیار و خواست لەسەر تابلۆ هەیە، بۆیە زۆرجار لەسەر خواستی كڕیاران نیگار دەكێشم. 
ئاماژەی بەوەشكرد كە هونەری شێوەكاریی، هەڵگری پەیام و جوانییە و بۆ مێشكی مرۆڤ هێوركەرەوەیە، تا ئێستا دوو پێشانگەی تایبەتم هەبووە و بەشداریشم لە شەش پێشانگەی هاوبەش كردووە.

ئاکرێ، ئەیاز محەمەد سەلیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان