راپۆرتی/ هێمن ئه‌حمه‌د
بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێت له سه‌رتاپای عیراقدا، كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی درمی جیهانی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، دوور و نزیك به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق ده‌گرێته‌وه، كه به‌شێك له‌و نه‌خۆشییانه هاوبه‌شی ئاژه‌ڵ و مرۆڤن، هه‌ندێكجار قوربانی جۆراوجۆری لێده‌كه‌وێته‌وه و بارودۆخی عیراق تێكده‌چێت و پێویستی به كاری پێویسته بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م چاره‌سه‌ره‌كاندا.
پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری خۆی بكات
د.فه‌لاح حه‌سه‌ن پزیشكی ڤێترنه‌ری، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه درمییه گوازراوه‌كان، به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئێمه له پارێزگای كه‌ركوك، ساڵ نییه، ئه‌م نه‌خۆشییه هاوبه‌شانه‌ی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ بڵاونه‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو رێگه‌كان و سنووره‌كانی كه‌ركوك به‌ربڵاون و كۆنتڕۆڵكردنیان وه‌كو پێویست نییه، بۆیه ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه‌ی كه بڵاوده‌بنه‌وه پێویستیان به تیمی راسته‌وخۆ هه‌یه، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی.
هه‌ربۆیه ئه‌و تیمانه‌ی به‌تایبه‌تی له ده‌زگا ڤێتەرنه‌رییه‌كانی كه‌ركوكدا كار ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تیمه‌كانیان كه‌من، به‌ڵام توانراوه وه‌كو پێویست به ئه‌ركی نیشتمانیی خۆیان هه‌ڵسن و بتوانن له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه درمییه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به‌رده‌وام داووده‌رمانی پێویست بۆ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی كه‌ركوك دابین بكات، تا بتوانن وه‌كو پێویست له كاتی دیاریكراودا كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
تیمه‌كان وه‌كو پێویست نیین بۆ به‌دواداگه‌ڕان
ئه‌و پزیشكه ڤێترنه‌رییه، وتیشی: له‌به‌ر كه‌می تیمه ته‌ندروستییه‌كانمان له ڤێترنه‌ری نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌فتانه و مانگانه‌مان وه‌كو پێویست كاری خۆیان بكه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداگه‌ڕان بكه‌ن به دوای چێشتخانه و كافتریا و شوێنه گشتییه‌كاندا، چونكه ئه‌و شوێنانه پێویستیان به پشكنینی به‌رده‌وام هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جێ په‌نجه‌مان وه‌كو پێویست به‌جێبهێنین تا نه‌توانن گه‌رای كه‌مته‌رخه‌می دابنێن له شوێنی كاركردنیان.
كۆنتڕۆڵی شوێنه‌كان لاوازه
محه‌مه‌د عه‌لی، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك، له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمییه‌كان، به كوردستانی نوێی وت: ئه‌و په‌تایانه له‌نێو شاره‌كه‌دا ماوەی جارێک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، كه به‌شێك له‌و په‌تایانه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وە دێنه نێو شاره‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاتووچۆیه‌كی نا ته‌ندروستی هه‌یه كه هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه هاوبه‌شانه‌ی له نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا هه‌یه، چونكه كۆنتڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌كان وه‌كو پێویست نییه، تاكو بتواندرێت پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ بكرێت، له‌به‌ر كه‌می رێژه‌ی تیمه‌كان نە توانراوه رۆژانه وه‌كو پێویست هه‌موو شوێنه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
هۆشیاری هاووڵاتیان پێوه‌رێكی گرنگه
هه‌ر له باره‌ی نه‌خۆشییه درمییه‌كان، سامان یابه‌عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: گه‌لێك هۆكار رۆڵ ده‌بینن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شییه‌كانی نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، كه هۆكاره‌كانیش خۆیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه له نه‌بوونی تیمی ته‌ندروستی پێویست، ده‌رمانی پێویست، بایه‌خنه‌دان به لایه‌نی ته‌ندروستی له به‌غداوه، به‌ڵام ناهۆشیاری هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه دێن، ناتوانن وه‌كو پێویست گوێڕایه‌ڵی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها تیمه بازرگانییه‌كانی كه كاڵا و شتومه‌ك و هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه دێنن بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بده‌ن هاورده‌ی نێو شاری ده‌كه‌ن.
به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گشتی ده‌چن
وته‌بێژی ته‌ندروستی كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكرد ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركوكیش له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به‌رده‌وام ده‌ستی هاوكاری بۆ تیمه‌كانی ته‌ندروستی درێژ ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا وشیاری هاووڵاتیان هاوگونجاو نییه له‌گه‌ڵ رێنمایی چاره‌سه‌ری تیمه‌كان بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له ئێستادا هه‌ر چه‌نده تیمه‌كان كه‌من، به‌ڵام تواندراوه له ماوه‌ی مانگێكدا كۆنتڕۆڵی په‌تای خوێنبه‌ربوون بكه‌ن و ئێستا شاری كه‌ركوك هیچ تووشبوویه‌كی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا نییه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام پاكژی له شاره‌كه به‌رجه‌سته بكه‌ین پێویسته تیمی به‌رده‌وام و ده‌رمانی پێویست و هۆشیاری به‌رده‌وام بوونی هه‌بێت له شاره‌كه‌دا بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان.