درۆنی چاودێری لە ئاسمانی هەولێر بیندراوە

11:55 - 2025-06-16
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر رایگەیاندووە، ئەمشەو زەنگی ئاگادار کردنەوەمان لێداوە، بەهۆی ئەوەی درۆنێکی چاودێری لە ئاسمانی گوندی کۆری لە شاری هەولێر بیندراوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، رۆژی یەک شەممە سێ جار زەنگی ئاگادار کردنەوەمان لێداوە و گومانمان لە دڕۆنێک هەبووە کە لەسەر ئاسمانی شارەکە بیندراوە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر تاران، بۆ یەکەم جار کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر زەنگی ئاگادار کردنەوەی لێدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان