40 %ی پرۆژەی ئەندەرپاسی گەڕەكی رەحیماوا لە كەركوك تەواوبووە

12:52 - 2025-06-16
عیراق
39 جار خوێندراوەتەوە

كاركردن لە پرۆژەی دروستكردنی ئەندەرپاسی گەڕەكی رەحیماوا و فولكەی ئیخوان لە كەركوك بەردەوامە و تائێستا  40 %ی كارەكانی تەواو بووە.
ئەحمەد عومەر بەڕێوبەری شارەوانیی كەركوك و سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای دەستبەكاربوونی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كۆمەڵێك پرۆژەی ستراتیژی و گەورە چوونە بواری جێبەجێكردنەوە، یەكێك لەو پرۆژانە ئەندەرپاسی گەڕەكی رەحیماوا بوو، بڕیارە لە كۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵدا پرۆژەكە تەواوببێت كە بڕی 17 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، وتیشی: پرۆژەكە جگە لە دروستكردنی ئەندەرپاس، فراوانكردنی شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكان و دروستكردنی باخچەش لەخۆدەگرێت.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان