بازرگانی هەرێم: هەر کەسێک خۆراک بشارێتەوە سزادەرێت

04:35 - 2025-06-16
کوردستان
31 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جووڵەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاساییە و بەئەندازەی شەش مانگی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان خۆراک و پێداویستی لە کۆگاکاندا هەیە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات بە گوێرەی پێویستی خۆیان خۆراک و پێداویستییەکانییان بکڕن، هەر کەسێکیش خۆراک بشارێتەوە سزادەرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی وتیشی، دەروازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دراوسێ بەردەوام کراوەن و جووڵەی بازرگانیی ئاساییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان