شەهید ئومێد حسێن

04:52 - 2025-06-16
کوردستان
13 جار خوێندراوەتەوە

شەهید ئومێد حسێن محەمەد، لە دایكبووی ساڵی 1993ی خێزانێكـــی كوردپەروەری گوندی (گوڵچە)ی قەزای بەعشیقەی پارێزگای موسڵە.
ساڵی 2011 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە سنووری كۆمیتەی رێكخستنی قەزای بەعشیقەی سەر بە مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، ئەندامێكی چالاك و دڵسۆزی رێبازی یەكێتی بووە لە سنوورەكەیدا.
ساڵی 2012 بووە بە پێشمەرگە لە فەوجی سێی لیوای 112ی یەكەی 70، لە  پێشمەرگایەتیشدا بەهەمان گوڕ و تینەوە ئەركەكانی بەجێگەیاندووە، ئازاو چاونەترس بووە، لە سنووری پارێزگای موسڵ و ناحیەی زوممار ئەركی پێشمەرگایەتی رایی كردووە.
لە سەرەتای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كوردستان، شەهید ئومێد یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی هێزی یەكێتی كە لەو سنوورەدا بەگژ تیرۆریستاندا چوونەوە، لە شەڕەكانی دژ بە چەكدارانی داعشدا ئازایەتی نواندووە.
بەداخەوە، رۆژی 7/1/2015  لە ئەنجامی هێرشێكی كتوپڕی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمــەرگە لــــە میحوەری زوممـــــار، لــــە گوندی (خرایج)ی سەر بەناحیەی زوممار، لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەناوی (عەلی مەجید) شەهید كران و گەیشتنە كاروانی نەمران.
شایەنی بیرهێنانەوەیە، لە زنجیرە شەڕەكانی دژ بە چەكدارانی داعش، ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگە و كادران و خۆبەخشەكانی یەكێتی، لە سنووری بادینان و پارێزگای موسڵ، شەهیدكران و گیانی خۆیان كردە قەڵغانی پاراستنی خاكی كوردستان و هاووڵاتیانی ناوچەكە.
ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی

بابەتە پەیوەندیدارەکان