سدیق عەواڵی
لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی، بۆردی راگه‌یاندنی (ی. ن. ك) و لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان، به ئاماده‌بوونی له‌تیف نیروه‌یی، به‌رپرسی بۆردی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافەری بۆ ژماره‌یه‌ك له فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشیی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، له پێشانگاكه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر فۆتۆی خوله وه‌رزشییەکانی کوردستان كه به ده‌ست و په‌نجه‌ی فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی چركێندرابوون، نمایشكران.
وێنه‌كان جێگه‌ی سه‌رنج و ره‌زامه‌ندیی ئاماده‌بووان بوو، هەمووان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وەرزشی کوردستان خواست كه به‌رده‌وام له‌یاریگا و هۆڵه‌كاندا بێگوێدانه سه‌رما و گه‌رما، به كامێراكانیان وێنه‌كانی خوله‌كانی کوردستان ده‌چركێنن و له‌و رێگەیە‌وه خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆتایی مه‌راسیمەکەدا، بڕوانامەی سوپاس و پێزانیین و چه‌ند دیارییەکی دیكه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به به‌شداربووانی پێشانگاكه به‌خشرا.