بۆ ماوەی چەند رۆژێك، هۆڵی داخراوی كۆڵێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی هەڵەبجە، میوانداریی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیی بالەی خانمانی عیراقی كرد،
ئەم پاڵەوانێتییە یەكێتیی بالەی عیراق بە هاوكاری و هەماهەنگی ئیدارەی شارەكە و نوێنەرایەتی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵمۆپی عیراق رێكیخست و تیپی خانمانی ئەم یانانەی عیراق تیایدا بەشدار بوون کە بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشكرابوون:
*گ1 (ئەكاد عەنكاوە، قەرەقوش، ئەمانەی بەغدا، موعەلیمین، تەق تەق).
*گ2 (ئەفرۆدێت، سەنحاریب، دەربەندیخان، هەڵەبجە، شۆرجە).
یارییەكانی ئەم قۆناغە بەسیستمی خولێكی یەك قۆناغ كران، رۆژی یەكشەممە 20/7 دوا رۆژی یارییەكانی ئەم قۆناغە بوو، ئەم یارییانە لە هەردوو گروپەكەدا كران:
*دەربەندیخان 3 × 0 هەڵەبجە- بەمەش دەربەندیخان بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكان سەركەوت.
*ئەفرۆدێت 3 × 1 شۆرجە-بەمەش ئەفرۆدێتی سلێمانی بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكان سەركەوت.
*قەرەقوش 3 × 1 موعەلیمین-بەمەش قەرەقوش بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكان سەركەوت.
لەجەولەی پێشكۆتایی یارییەكانیشەوە هەریەكە لە تیپەكانی (ئەكاد عەنكاوە و سەنحاریب و ئەمانەی بەغدا) سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكان مسۆگەر كردبوو، بەمەش ئەم شەش تیپە قۆناغی كۆتایی یارییەكان دەكەن كە بڕیار وایە مانگی ئایندە لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
لەلای خۆیەوە یەكێتیی ناوەندیی بالەی عیراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگا و ئیدارەی هەڵەبجە و زانكۆی هەڵەبجە و نوێنەرایەتی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق كرد كە سەرجەمیان رۆڵی باش و كاریگەریان بینی لە سەركەوتنی خولەكەدا.