ئەم وێنەیە لە یەكێك لە چادرگەكانی دیدەوانی سلێمانی سەرەتای ساڵانی حەفتاكاندا گیراوە و شوێنەكەش باخی بەختیارییە.
لە وێنەكەدا خوالێخۆشبوو مامۆستا ساڵح عەلی و چەند مامۆستایەكی تری وەرزشی ئەو سەردەمە دەركەوتوون، لەوانە؛ مامۆستا ئەڵماس عەلی و مامۆستا كەمال برایم پیرۆت و مامۆستا ئەنجوم زوهدی، دیارن لە ریزی پێشەوەی وێنەكەدا.
مامۆمستا ساڵح عەلی كە جانتایەكی بەدەستەوەیە، بە باوكی رۆحی وەرزشی شاری سلێمانی دادەنرێت، یەكەم سەرۆك و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی سلێمانییە، لە بواری پەروەردەشدا مامۆستا و سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی دیاریی وەرزشیی بووە و رۆڵی دیاری لە دیدەوانی و فێستیڤاڵە وەرزشییەكانی ئەو سەردەمانەدا هەبووە و بەپێشەنگ و دامەزرێنەری چالاكییە وەرزشییەكانی قوتابخانە و خوێندنگاكان دادەنرێت.