قۆناغێكی تری پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا

12:50 - 2025-07-23
وەرزش
25 جار خوێندراوەتەوە

مانگی ئۆكتۆبەری ئایندە 10/2025، یارییەكانی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2026 دەستپێدەكەن و هەڵبژاردەی عیراق یەكێكە لە هەڵبژاردە بەشدارەكان كە 6 هەڵبژاردە لە خۆ دەگرێت.
یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا، قورعەی بۆ هەڵبژاردە بەشدارەكان كرد و بەسەر دوو گروپدا دابەشیكردوون، عیراق لە گروپی دووەمدایە و هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی سعودیە و ئەندەنوسیای لەگەڵدایە، گروپی دووەمیش قەتەر و ئیمارات و عومان لەخۆ دەگرێت.
هەر هەڵبژاردەیەك دوو یاری لەگەڵ تیپەكانی تری گروپەكەی دەكات، یەكەمی گروپەكان راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، یارییەكانی هەڵبژاردەی عیراق بەمشێوەیە دەبن:
*عیراق×ئەندەنوسیا-شەممە 11/10/2025.
*عیراق×سعودیە-سێشەممە 14/10/2025.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان