12 هەڵبژاردەكە دەركەوتن

12:51 - 2025-07-23
وەرزش
34 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ماویەكی زۆر لە چەند وڵاتێك، پاڵاوتنەكانی هەڵبژاردەكانی تۆپی پێی وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەچوون و لێیانەوە 8 هەڵبژاردە گەیشتنە دوا یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە كە ئوسترالیا 1 تا 26/3/2026 میوانداریی دەكات.
ئەم هەڵبژاردانەی خوارەوە، یەكەمی هەر هەشت گروپەکە بوون كە یارییەکانی هەر گروپەش لە وڵاتێكی ئەم كیشوەر بەڕێوەچوون: ئێران-گروپی یەكەم، هیندستان-گروپی دووەم، بەنگلادیش-گروپی سێیەم، چینی تایبیە-گروپی چوارەم، ڤێتنام-گروپی پێنجەم، ئۆزبەكستان-گروپی شەشەم، فیلیپین-گروپی حەوتەم، كۆریای باكوور-گروپی هەشتەم.
لەگەڵ ئەم هەڵبژاردانەش ئوسترالیا وەك وڵاتی رێكخەر و سێ هەڵبژاردەی تریش كە پلەكانی یەكەم تا سێیەمی پاڵەوانێتیی پێشوویان گرتووە (ژاپۆن، چین، كۆریای باشوور) گەیشتونەتە دوا یارییەكان و 12 هەڵبژاردەكەی دوا یارییەكانیان تەواو كردووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان