جامی سوپەری یانەكانی عیراق

12:55 - 2025-07-23
وەرزش
29 جار خوێندراوەتەوە

پاش تەواو بوونی یاریی كۆتایی جامی یانەكانی عیراق كە دهۆك جامی پاڵەوانی بەرز كردەوە و زاخۆ دووەم بوو، یانە بەشدارەكانی خولی جامی سوپەری یانەكانی عیراق دەركەوتن.
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عیراق بەرەسمیی ناوی یانە بەشدارەكانی راگەیاند بەمشێوەیە (شورتە، زەورا، زاخۆ، قووەجەوی، یەكەم تا چوارەمی ریزبەندیی كۆتایی خولی ئەستێرەكانی عیراق)، (دهۆك و زاخۆ) یەكەم و دووەمی خولی جامی یانەكانی عیراق، لەبەر ئەوەی زاخۆ لە هەردوو شوێنەكە ناوی هەیە، یانەی قووەجەوی خراوەتە جێگەی کە پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عیراق بووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان