پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەن، نیوەی وەرزی خۆی تەواو كردووە

12:56 - 2025-07-23
وەرزش
30 جار خوێندراوەتەوە

بە قۆناغی بەریتانیا، كۆی ئەو قۆناغانەی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەن كە تائێستا بەڕێوەچوون، گەیشتتنە 12 قۆناغ، ئێستا 12 قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە ماون بكرێن كە 13 یەمینیان قۆناغی بەلــجیكایە و رۆژی 27 ی ئەم مانگە دەکرێت.
لە قۆناغی بەریتانیادا، بۆ قۆناغی دووەمی یەك لەسەر یەك، هەردوو شۆفێری تیپی ماكلارین (لاندۆ نۆریس و ئۆسكار بیاستری) توانیان پلەكانی یەكەم و دووەم بگرن، پێشتر و لە قۆناغی نەمساشدا، هەر ئەم دوو شۆفێرەی تیپی ماكلارین یەكەم دووەم بوون.
رۆژی یەكشەممە 6/7/2025 قۆناغی بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئەم قۆناغە دوانزەیەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو بەڕێوە بچێت، بەمەش پاڵەوانێتییەكە پێی نایە ناوەڕاستی وەرزی خۆیەوە، لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا، لاندۆ نۆریسی بەریتانی یەكەم و ئۆسكار بیاستری ئوسترالی دووەم و نیكۆ هۆڵكنبێرگی ئەڵمانی سێیەمی ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكە بوون.
پێشتر و لە قۆناغی نەمساشدا كە 11 یەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەكە بوو، لەمیشدا هەردوو شۆفێری تیپی ماكلارین (لاند نۆریس و ئۆسكار بیاستری) توانیان پلەكانی یەكەم دووەم بگرن، شارل لۆكێر لە مۆناكۆ سێیەم بوو.
بەم دوو ئەنجامەی هەردوو قۆناغی نەمسا و بەریتانیا، هەردوو شۆفێری تیپی ماكلارین (لاند نۆریس و ئۆسكار بیاستری) باشتر پلەكانی یەكەم و دووەمی ریزبەندیی گشتی پاڵەوانێتییەكەیان گرتووە و بیاستری بە 234 خاڵ یەكەم و نۆریس بە 226 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گشتییەو بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی شۆفێری تیپی رێدبۆڵەوەن.

ریزبەندیی 
-1 ئۆسكار بیاستری-ئوسترالیا (ماكلارین- 234 خاڵ).
-2 لاندۆ نۆریس-بەریتانیا (ماكلارین -  226 خاڵ).
-3 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (رێد بۆڵ-  165 خاڵ).
-4 جـــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆرج راسل-بەریتانیا (مارسیدیس-147 خاڵ).
-5 شارل لۆكێر-مۆناكۆ (فیراری-119 خاڵ).
-6 لویس هامیڵتۆن-بەریتانیا (فیراری-113 خاڵ).
-7 ئەندریا كیمی ئەنتۆنێللی-ئیتاڵیا (مارسیدیس -  63 خاڵ).
-8 ئەلیكسەندەر ئالبۆن-تایلەند (ویلیامز- 46 خاڵ).
-9نیكۆ هۆڵكنبێرگ –ئەڵمانیا (ساوپەر- 37 خاڵ).
-10 ئیستیپیان ئاكۆن-فەرەنسا (هاس- 20 خاڵ).
-11 ئیساك هەجار-فەرنسا(مارسیدیس- 21 خاڵ).
-12 لانس سترۆڵ-كەنەدا(ئەستۆن مارتن- 20 خاڵ).
ئەم مانگە یۆلیۆ – تەموز، قۆناغێكی تری پاڵەوانێتییەكە بەڕێوە دەچێت كە قۆناغی بەلجیكایە:
*قۆناغی سیانزەیەم،  بەلجیكا-  27/7/2025.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان