كامێرا هەموو ژیانمی داگیركردووە

09:31 - 2025-07-24
دیدار
46 جار خوێندراوەتەوە

كامێرامان زاگرۆس ئیسماعیل خالید، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە هونەردا، پێی وایە كامێرامانی سەركەوتوو ئەو كەسەیە كە روئیای نوێ بدۆزێتەوە و تەكنیكی جــوان بەكاربهێنێت. 
 زاگرۆس بە دوالاپەڕی وت: ساڵی 2020 لە یەكەی كامێرا لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان دەستبەكار بووم، سەرەتا كاری كامێرامانی قورس بوو، چونكە هیچ بەركەوتنێكم لەگەڵ ئەو كامێرایانە نەبوو كە لەوێ بەكار دەهێنران، بەڵام بە هەوڵی خۆم و پشتگیری هاوڕێ و هاوكارانم توانیم لە كارەكەمدا سەركەوم، جگە لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان لە چەندین شوێنی دیكە كامێرامانیم كردووە لەوانە (دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشنRuvia film،metra film)، كامێرا بووە بە بەشێك لە ژیانی رۆژانەم كە زۆرترین بەریەكەوتنم لەگەڵیدایە.
وتیشی: كامێرامانی سەركەوتوومان زۆرە، بەڵام بەو كەسە دەوترێت سەركەوتوو كە روئیای جوان دەدۆزێتەوە و تەكنیكی جوان بەكار دەهێنێت بۆ كارەكەی. لە زۆربەی شار و شارۆچكە و گوندەكان كاری ڤیدیۆییم كردووە. بە رێكەوت بووم بە ڤیدیۆگرافەر، ئێستا لە بواری ریكلام و دیكۆمێنت و شۆرت فیلم كــار دەكــــەم. ئەمساڵ توانیومە كاری ڤیدیۆیی بۆ دوو كورتە فیلمی (خوا ئەزانێت) و (لەچاوی كامێراكەی هێرۆخانەوە) بكەم. ئەوەی جێی خۆشحاڵییە خاتوو (هێرۆ) یەكێك بووە لەو ژنە تێكۆشەرانەی كە لە شاخ كامێری لەسەر شان بووە و لە پەنا خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی كاری تۆمارکردنی ڤیدیۆی كردووە. 

 ئالان محەمەد 

بابەتە پەیوەندیدارەکان