سەرۆک کۆمار: توندوتیژی دژی ژنان پێچەوانەی یاسا و ئایینە

12:45 - 2025-07-26
عیراق
62 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، دەبێت ژنان تەواوی مافەکانیان دەستەبەر بکرێت و توندوتیژی دژیان پێچەوانەی یاسا و ئایینە.

لە وتارێکیدا لە حەڤدەهەمین کۆنگرەی رۆژی ئیسلامی، لەتیف رەشید وتی، دیاردەی توندوتیژی بەهۆی ململانێی سیاسی و تیرۆرەوە پەرەی سەندووە. 

راشیگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن هەنگاوی جدی بنێن بۆ دەرکردنی یاسایەک کە دادپەروەرانە بێت بەرانبەر بە ژنان و هیوای خواست وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بونیادنانی نیشتیماندا تەواوی مافەکانیان وەربگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان