سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان رایگەیاند: بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەركەوتوو دەست بە پرۆسەی ساڵی داهاتووی خوێندن بكرێت، پێویستە گرفتی مووچە چارەسەر بكرێت و رێگە نەدرێ كەموكوڕییەكانی ساڵانی رابردوو دووبارەببنەوە.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، پێویستە گرفتی مووچە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆران چارەسەر بكرێت، بەپێچەوانەوە ناتوانرێت بەرنامە و پرۆگرامی ساڵانەی خوێندن وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت، وتیشی: لە 11 ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و پاشەكەوت و لێبڕین و دواكەوتنی مووچەوە، پرۆسەی پەروەردە و خوێندن رووبەڕووی گرفتی زۆر بووەتەوە و تائێستاش كاریگەرییەكانی ماون.